زانایانی هیندستان ئاماژە بە مەترسییەکی گەورە دەکەن بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ، بەهۆی گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆراك به مایكرۆوه‌یڤ.
بەگویرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن کۆمەڵیک زانای هندستان له نه‌خۆشخانه‌ی (Indira IVF Hospital) له شاری نیوده‌لهی ولاتەکەیان ئه‌نجامیانداوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه "گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆراك به مایكرووه‌یڤ له قاپی پلاستیكدا مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات".
بەپیی توێژینەوەکە، ئه‌و خۆراكانه‌ی كه به مالیكرووه‌یڤ گه‌رمده‌كرێنه‌وه، مرۆڤ رووبه‌ڕوویی فشاری خوێن و نه‌زۆكی و شه‌كره‌و شێرپه‌نجه ده‌كه‌نه‌وه.
ئەو پزیشکانە رونیشیان کردوەتەوە، کە سەدا 95 ی ئەو خۆراکانەی کە بە مایرۆ وەیڤ گەرمدەکرێنەوە، مادده خۆاركییه‌كه‌ی گۆڕانكاری به‌سەردا دێت، به تایبه‌ت مادده‌ی بیسفینول A، كه زۆر به ئاسانی مرۆڤ رووبه‌ڕووی نه‌زۆكی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌ویش له‌رێگه‌ی گۆڕانكاری له رێژنه‌كاندا، دەبێتە هۆی دروستکردنی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ.