هەردوو حکومەتی عێراق و ئێران ده‌ستيان کرد به جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتننامەیەکی تايبه‌ت به ئاڵوگۆڕكردنى نه‌وت، وەک قۆناغی یەکەمی ئەو ڕێککەوتنەش ئەمرۆ دەستکراوە بە هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ وڵاتی ئێران.
بەگویرەی بەیاننامەیەکی وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران، کە ماڵپەڕی فەرمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى (شانا) بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئاماژە بە رێككه‌وتنى هه‌ردوو وڵات له باره‌ى له ئه‌ستۆگرتنى تێچوون و ده‌سته‌به‌رى و كرێى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له كێڵگه‌كانى كه‌ركووكه‌وه بۆ پاڵاوتگه‌كانى ئێران کراوە به ئه‌ندازه‌ى 30 تا 60 هه‌زار به‌رميل له رۆژێكدا و پێدانه‌وه‌ى ئه‌و نه‌وته له لايه‌ن ئێرانه‌وه بۆ باشوورى عێراق خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن.
بەپێی بەیاننامەکە، ئه‌مڕۆ دووشەممە تانكه‌ره‌كانى نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه گه‌يشتوونه‌ته پاڵاوتگه‌كانى خۆرئاواى پارێزگاى ئيلام و كێشه لۆجستييه‌كانى سه‌ر رێگه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه چاره‌سه‌ر كراوون.
لای خۆشییەوە عاسم جيهاد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، کەده‌ستكراوه به هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ ئێران و بڕياريشه پڕۆژه دامه‌زراندنى هێڵێكى نه‌وت گوێزه‌ره‌وه له نێوان كه‌ركووك و ئێران جێبه‌جێ بكرێت.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راشيگه‌ياندووە، کە ئه‌و هێڵه‌ى داده‌مه‌زرێت له توانايدا ده‌بێت رۆژانه 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وت ره‌وانه‌ى ئێران بكات و،عێراقیش هه‌مان بڕى نه‌وت له باشوورى وڵاته‌وه له ئێران وه‌رده‌گرێته‌وه و ئێرانيش سوود له‌و نه‌وته وه‌رده‌گرێت بۆ دابينكردنى پێداويستييه‌كانى سنوورى پارێزگاى كرماشان.