عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند، پەکەکە خاکی باشوری کوردستانی داگیرکردووە و پێویستە چالاکییەکانی ڕابگرێت و بچێتەوە خاکی خۆی.
عەلی عەونی بە ماڵپەری فەرمی حیزبەکەی رایگەیاندووە" پەکەکە هەرێمی کوردستانی داگیر کردووەو چالاکییەکانی بووەتە هۆی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێم، بۆیە پێویستە چالاکییەکانی ڕابگرێت و بچێتەوە خاکی خۆی".
لە درێژەی قسەکانیدا عەلی عەونی ئاماژەی بەوەشکردوە"نابێت تەسفییە حیساباتی پەكەكە و توركیا لە هەرێمی كوردستان بێت".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارت داواش لەپەکەکە دەکات، "شەڕەكانی خۆیان ببنەوە سنووری خۆیان نەك لەخاكی هەرێمی كوردستاندا شەڕ بكەن".