گواردیۆلا راگیرا


یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچستەرسیتی، پیپ گواردیۆلای سزا داو ئەو راهێنەرەی بۆ دوو یاری وەزری نوێی خولی یانە پاڵەوانەکان راگرت.

لە یاری چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەم وەرزەدا، گواردیۆلا لە یاری بەرامبەر بە لیڤەرپوڵ، دوای ئەوەی یانەکەی دۆڕاو کرایە دەرەوە، هێرشی توندی کردە سەر ناوبژیوانی یاریەکەو چەندین جنێوی دوور لە گیانی وەرزشی پێدا.

ئەمرۆ دوای لێکۆڵینەوەی وردی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، بڕیاریدا ئەو راهێنەرە بۆ دوو یاری سزا بدات.



AM:02:22:05/06/2018