رانییە؛ دیاردەی دروستکردنی باخ لەسەر زەوییە کشتوکاڵیەکان ڕوو لەزیادبوونە

لەسنوری قەزای ڕانیە لەلایەن چەند بەرپرسێکی حزبیی و حکومییەوە ژمـارەیەکی زۆر لەزەویە کشتوکاڵییەکان بەشێوەیەکی نایاسایی باخ و ڤێلایان لەسەر دروست کراوە، بەوتەی بەرپرسانی ناوچەکەش ژمارەی ئەو باخانەی بە زیادەڕەوی دروستکراون گەیشتوەتە دوو هەزارو 176 باخ، کە ئەمەش ژمارەیەکی مەترسیدارەو زیانی گەورەی لە کەرتی کشتوکاڵ داوە.

شارەزایەکی بورای کشتوکالی بە"سپی میدیا"ی ڕاگەیاند،" ئەو زەوییانەی پێشتر کشتوکاڵی تێدا دەکرا ئێستا بۆتەباخ و تەلبەند کراون، کە لەلایەن کەسانی دەست ڕۆیشتوو دروستکراون و تەنها بۆ کات بەسەربردن و خۆشی خۆیانەو هیچ سود و بەرهەمێکی بۆ هاوڵاتیانی ناوجەکە نی یە".

ئارام قادرحمە سور ڕۆژنامە نوس بە"سپی میدیا"ی ڕاگەیاند،" حزبەکانی دەسەڵات هەمووشتێکیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و لایەنگرانیان ئەنجام دەدەن، دەسەڵات بەردەوام لە پێناو مانەوەی خۆیدا هەمو نایاساییەکان لە دیوەخانی حزبدا بەیاسایی دەکات".

 بەوتەی ئەو رۆژنامەنووسە دروستکردنی باخ لەسەر زەوییە کشتوکاڵیەکان بێ بەرنامەیی و فاشیلی دەسەڵات دەردەخات، ئەو پێی وایە هەردوو حزبی دەسەلاتدار "یەکێتی و پارتی" یاسایان خستۆتە خوار بەرژەوەندی حزبییەوە، لە کوێ بەرژەوەندی حزبیی هەبوو یاسا بوونی نییە.

دەشڵیت ، "ئەم کارە مەترسی گەورە دروستدەکات و زیانی گەوەرە لە کەرتی کشتوکاڵ دەدات، دیارە زۆربەی باخ و ڤێلاکانی ناو زەوییە کشتوکاڵیەکان هی بەرپرسە حزبیەکانن کە حزب لە پێناو حزبایەتی بێدەنگەو حساب بۆ حکومەت ناکات.

هەروەها باس لەوەشدەکات، "لەناوچەکەی ئێمەش پشتگیری مەڵبەند جێگی یاساو حکومەتی گرتۆتەوە، ئەمەش گاڵتەجاڕییەوە و ژێر پێخستنی دادگاو نەخوێندەواری حکومەت دەردەخات".

لایخۆشییەوە ساڵح حسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ڕاپەڕین بۆ "سپی میدیا"وتی،" لەسنوری قه زای ڕانیە بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دوو هەزار و 326 ڕەزوباخ هەیە، سەرجەمیان پێنج هەزار و 800 دۆنمە کە 150باخیان مۆڵەتی فەرمیان هەیە  و20باخیشیان، کە ڕونکردنەوەی  یاخود باخی نمونەیی  پێدەڵێن وەزارەت دروستیکردوە، بۆ ئەوەی جوتیار لەسەر ئەو شێوازە ئەندازەییە دروستی بکات".

هەروەها وتی، باخەکانی دیکە مۆلەتیان بۆوەر نەگیراوە ئەمانە باخی زیادەڕون ژمارەیان زۆرە و سەرجەمیان بەلیستێک داومانە بەڵایەنی پەیوەندی دیدار، بۆئەوی ڕێکاری یاسایان لەبەرامبەربگیرێتەبەر".

"زۆربەی مامەڵەکان لەنیوان ئێمە وئیدارەوداواکاری گشتی لەهێنان و بردندایە تاکو دوسیەکانیان لەلایەن دادگاوە یەکلای بکرێتەوە بۆنمونە باخێک کاتی خۆی کە دروست کراوە پێنج دۆنمە و ئێسا پارچە پارچەکراوەو بۆتە پێنج بەش واتە زیادەڕۆییەکە بۆتە پێنج ئەوەندە"،ساڵح حسێن وای وت.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ڕاپەڕین هۆکاری ئەو روداوانەی بۆ نە
بوونی بێ پلانی وەزارەتی بازرگانی گەراندەوەو وتیشی، جاران لە80% خەڵکی ئەم ناوچەیە پێش ڕاپەڕین زەویەکانیان بەشێوەیەک بۆکاری کشتوکاڵی بەکاردەهێنا و توتن و گوڵەبەڕۆژەیان دەکردو بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم زەویانە بوو بەڵام ئێستا خەڵک پارەیەکی مفتەی دەسدەکەوێت و بەوهۆیەوە بەروبومی کشتوکاڵی پاشەکشەی کردوەو خەڵکی ڕوی لە دامەزراندن کردوە".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ نەشی شاردەوە کە لەگەڵ هەوموو ئەو کارە زیادەڕۆییو  نایاساییانەدا باخی زۆر باش و نمونەیی و بەئەندازە لە ناوچەکە دروست کراوە، کە بەرهەمی باشیان هەیە، بەڵام ئەوانەش بەیاسایی نەکراوە و هەربەزیادەڕۆیێ ئەژماردەکرێت.

ئا: ئەمیر حەسەن


PM:11:16:05/06/2018