داوا دەکرێت لەبری یەکێتی، گۆڕان رێکەوتنەکەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح جێبەجێ بکات.


ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان داوا دەکات ئەو رێککەوتنەی بە ئامادەبوونی تاڵەبانی و نەوشیروان لەنێوان یەکێتی و گۆڕان واژوو کرا، ئێستا گۆڕان لەگەڵ هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادوەری ( بەرهەم ساڵح جێبەجێبکرێت ).

رەزاق شەریف ئەندامی جڤاتی نیشتمانی لە نووسینێکدا بەناونیشانی " یەکبوون نەک لەتبوون " دەڵێت " بۆ ئەم قۆناغەی میللەتەكەشمان، بەنرخترین میراتی نەوشیروان مستەفایە و مەیدانێكی فراوان و گرنگی بزوتنەوەكەشە، كە دەتوانێ بێ ئافات، جوڵەی سیاسی تیا بكات".

هەروەها ئەو ئەندامەی جڤات دەڵێت "لە پشكی یەكێتی و یەكێك لە كارەكتەرە سەرەكییەكانی سەركردایەتی هاوبەش "كە تەنیا خاڵی جێبەجێكراوی رێككەوتنەكە بو" ئێستا رێبەرایەتی رێكخراوێك لە دەرەوەی یەكێتی دەكا، كۆڵەكەیەكی پتەوی بەرنامەی سیاسی هاوبەشی ئەندێشەی ئەپرێل و پرۆژە نوستوەكەیە، پلان و بەرنامەی بێگرێوگۆڵیشی بۆ جێبەجێكردنی هەیە".

رەزاق شەریف دەشڵێت " ئەركی پەلەی ئەم سەروەختەی پێكەوەیی بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانێتییەكەی ئەو، پێداچونەوە، بوژاندنەوە و جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنامەیەیە.

بەمەش شەپۆل و تەوژمێكی گەورە لە گۆمی وەستاوی پرۆسەی سیاسی هەرێمدا، دروستدەكات و ئاسۆی تاریكی تونێلەكەش روناك دەكاتەوە".



AM:01:20:06/06/2018