هۆشیار زێباری سەرۆکی پەرلەمان سەلیم جەبوری بەفاشیل ناودەبات

ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، هۆشیار زێباری عەبادی سەرۆک وەزیران و سەلیم جەبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەو دوو کەسە ناوزەد دەکات کە عێراق بەرەو نادیار دەبەن، هاوکات بە" سەلیم جەبوری سەرۆک پەرلەمانە فاشیلەکە ".

زێباری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) نووسیویەتی " عەبادی و جبووری دەیانەوێ میلی كاتژمێر بەرەو دواوە بگێڕنەوە و پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەك بخەن، تا وڵاتەكە بەرەو نادیار ببەن و بێسەروبەی باڵی بەسەردا بكێشێت. ئینجا لە بۆشایی دەستووریدا بەرژەوەندییە تەسكەكانی خۆیان لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردندا بێننەدی".

زێباری كە پێشتر وەزیری دەرەوە و دارایی بووە لە بەغداو لەسەر " گەندەڵی لە پەرلەمانی عێراقەوە دوورخرایەوە، لەو پۆستەدا ئاماژەشی بەوە داوە كە ئەم فاشیلانە (عەبادی و جبووری و پەرلەمانتارە دەرنەچووەوەكانی عێراق) عێراق بەرەو چارەنووسێكی نادیار دەبەن و دەڵێت " متمانەی دەنگدەر بەهیچ هەڵبژاردنێك لە داهاتوودا ناهێڵن، ئەوەی ئێستەش روودەدات پێشێلكارییەكی ئاشكرای دەستوور و یاسایە، سووكایەتیشە بەپرەنسیپەكانی دیموكراسی جیهانی".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی داوا دەکات کە لە رێگای دادگا سكاڵا و تانەكان یەكلایی بكاتەوە، نەك بڕیارەكانی حكوومەت و پەرلەمان.



AM:09:08:06/06/2018