پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیبدا بڕیاردرا 100%-ی دەنگەکان لە هەموو وێستگەکانی دەنگدان بە وێستگە سووتاوەکانیشەوە بەدەست بژمێردرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، هەر لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆیدا پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و نۆ دادوەر دەخرێتە جێگەی کۆمیسیارەکان و لەجێگەی سەرۆکی کۆمیسیۆنەکان لە هەر پارێزگایەکی عێراق دادوەرێک دادەنرێت.
هەروەها هەر لە کۆبونەوەکەدا ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان رەتکرایەوە.