جێگری سكرتێری گشتیی پارتی باش، ڕایگەیاند تازه‌ترین ده‌زگای راپرسی سه‌ر به ئاكپارتی دەریخستووە له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 24ی حوزه‌یراندا، ئه‌ردۆغان 42%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێ و ناتوانێ له گه‌ڕی یه‌كه‌م ببێته‌وە سه‌ركۆمار.
له كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی ته‌له‌ڤزیۆنی (Oda tv)، ئایتوون چرای باسی له راپرسییه‌كی ئاكپارتی كرد كه هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجامیان داوه و خستوویانه‌ته سه‌ر مێزی ئه‌ردۆغان.
له راپرسییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌ردۆغان 42%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێ، به‌ڵام مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر كاندیدی پارتی باش بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 22.7% ده‌هێنێت و موحه‌ره‌م ئینجه‌ش كاندیدی جه‌هه‌په 22.4% ده‌هێنێت.
باسی له سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كرد و ئاشكرای كرد 11%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت، كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی باشه.
چرای ئاماژه‌ی دا، كه بۆ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر و ئه‌ردۆغان ده‌مێننه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیانوایه موحه‌ره‌م ئینجه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ده‌مێنێته‌وه.