پیش نوستن ئەم کارانە بکەو کێشت دابەزێنە


هەموومان لەسەر ئەوە هاوڕاین کە مەشق کردن ڕێگایەکی زۆر باش و تەندروستە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش و مانەوەی جەستە بەتەندرووست، بەڵام زۆرێک ناتوانن وەرزش ئەنجام بدەن ئەمەش بەهۆی سەرقاڵیەکانی ژیانی ڕۆژانەیەنەوە .هەروەها خوازیاری ئەوەشن کەڕێگایەکی ئاسانتر هەبێ بۆ دابەزاندنی کێشی لەشیان.

ئەم چەند کارە زۆر بەئاسانی یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەشت دەدەن.

ـ خواردنەوەیەکی پرۆتینی بخۆ بەرلەوەی بچیتە سەرجێگاکەت: لەلێکۆڵینەوەیەکدا باس لەوەکراوە خواردنەوەی پرۆتینی یارمەتی لەش دەدات بۆئەوەی لەش کالۆری بسوتێنێت و کێشی لەشت دابەزێت.

ـ ژەمێکی سوک بخۆ: دووربکەروە لەخواردنی قورس و زۆر لەشەودا. لەبەرئەوەی لەکاتی نوستندا مێشک هۆڕمۆنی گەشەکردن دەردەدات ئەگەر بێتوو خواردنێکی زۆر بخۆیت ئەوا هەمووی دەبێت قەڵەوی.

ـ دوورکەوە لەخوارنەوە کهولییەکان.: خواردنەوەی کهول بەر لەنووستن دەبێتەهۆی درووست بونی میتابۆلیزم لەجەستەدا. هەروەها زیادبووی کێشی لەش.

ـ بەپێیٕ پێویست بخەوە: لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لینیکلکی ئەمریکادا ئەنجام دراوە ئەوەخراوەتە ڕوو نوستن بۆماوەی ۷-۸ کاتژمێر یارمەتی سوتاندنی کالۆری لەش دەدات و ناهێڵێت کێشت زیاد بکات.

ـ بەر لەخەووتن وەرزش مەکە: باشترین کات بۆ وەرشکردن بەیانیانە. بۆیە دووربکەوە لەوەرشکردنی پێش نوستن ئەگەر دەتەوێت کێشت تەندرووست بێت.

ـ هەموو ئامێرە کارەباییەکان بکوژێنەوە لەکاتی نوستندا: لەلێکۆڵینەوەیەکدا کە لەزانکۆی هارڤادی ئەمریکی ئەنجام دراوە ئەوە خراوەتە ڕوو کە هەبوونی هەر ڕووناکییەک یاخود ڕووناکی ئامێرەکارەبایەکان ڕێگر دەبن لەدەردانی هۆڕمۆنی میلاتۆنین کە ئەمەش هۆکارە بەتوشبوون بەنەخۆشیەکانی شەکرە، لەناوبردنی فاتی ئەسیدی جەستە، زیادبوونی کێش.

وە: هە-ف

سەرچاوە: Bright Side




PM:10:53:06/06/2018