فراکسیۆنی یەکێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجام و ھه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ھه‌ڵبژاردن راگەیەندراوێکی بلاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی"کەوتووە، ئاماژە بەوەدەکات،" ئێمه پشتیوانی له ھه‌ر رێكارێكی یاسایی ده‌كه‌ین كه بۆ ساغكردنه‌وه‌و ده‌رخستنی راستییه‌كان بگیرێته‌به‌ر، داواش له دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ین كه ھه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و بڕیاره‌كانی رابگه‌یه‌نێت".
لەبارەی پوچەڵکردنەوەی دەنگی تایبەت دەڵێت، ئایا ئه‌و ھێزانه‌ی كه له‌ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی داعش و پاراستنی سه‌قه‌مگیری و ئاسایشی ھاووڵاتییان رۆڵێكی مێژووییان بینیوه ئه‌بێ پاداشت یان له مافی ھاوڵاتی بوون بێ به‌ش بكرێن؟!
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه...
رۆژی 6-6-2018 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای ھه‌ڵبژاردنی ھه‌موار كرده‌وه و به‌پێی ئه‌و ھه‌مواره ھه‌ندێ رێ‌و شوێنی نوێ به‌ده‌ره‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن داندران و له‌و باره‌یه‌وه زۆر ناوه‌ند و لایه‌نی سیاسی تێبینیان له‌سه‌ر كات و شێوازی ھه‌مواره‌كه ھه‌یه و گومانیش له سه‌ر ڕه‌وایه‌تی دانیشتنه‌كان نه‌ڕه‌وێندراوه‌ته‌وه، چونكه ھێشتا ڕون نیه ئایا دانیشتنی رۆژی 28-5-2018 یاسایی بووه یان نا ؟!
له‌و باره‌یه‌وه فراكسیۆنی یه‌كێتی به ھه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نێت كه :
یه‌كه‌م: ئێمه پشتیوانی له ھه‌ر رێكارێكی یاسایی ده‌كه‌ین كه بۆ ساغكردنه‌وه‌و ده‌رخستنی راستییه‌كان بگیرێته‌به‌ر.
دووه‌م: داوا له دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ین كه ھه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و بڕیاره‌كانی رابگه‌یه‌نێت.
سێیه‌م: بڕگه‌یه‌كی ھه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ھه‌ڵبژاردن تایبه‌ته به پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت (ھێزی پێشمه‌رگه، پۆلیس، ئاسایش ...)ی ھه‌رێمی كوردستان. ئێمه نیگه‌رانی خۆمان له‌مه‌ڕ ئه‌و پێشێلكردنه ده‌ستورییه ده‌رده‌بڕین و ده‌پرسین ئایا ئه‌و ھێزانه‌ی كه له‌ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی داعش و پاراستنی سه‌قه‌مگیری و ئاسایشی ھاووڵاتییان رۆڵێكی مێژووییان بینیوه ئه‌بێ پاداشت یان له مافی ھاوڵاتی بوون بێ به‌ش بكرێن؟!
زۆر به‌توندی ئه‌و بڕگه‌یه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌گه‌ر له ھه‌ر وێستگه‌یه‌كی ده‌نگدانی تایبه‌تیش گومانی سه‌رپێچی ھه‌بێ پێویسته به‌رێو شوێنی یاسایی به‌دواداچوونی بۆ بكرێ نه‌ك تاكه‌كانی ئه‌و ھێزه قاره‌مانانه له مافێكی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای خۆیان بێ به‌ش بكرێن. ئه‌و لایه‌نه كوردستانیانه‌ی سوربون له‌سه‌ر پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت و بێ به‌شكردنیان ناسراون و ھه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێ ئه‌لێین كه بێ وه‌فاییتان به‌رامبه‌ر به‌و ھه‌موو قوربانی و له‌خۆبردوویی ئه‌و ھێزانه نواند، له ھه‌مان كاتیش‌دا داوا له ھه‌موو لایه‌نه عیراقیه‌كان ده‌كه‌ین كه ھه‌ستیاریی ئه‌و بێ به‌شكردنه ھێزه ئه‌منیه‌كان له‌به‌ر چاوبگرن.
له كۆتیاییدا داوا له ھه‌موو لایه‌نه سیاسیه عیراقیه‌كان ده‌كه‌ین كه ده‌بێ به له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و نیشتیمان و له‌ژێر ساییه‌ی ده‌ستور به به‌دیالۆگ و رێكاری یاسایی رێگه له دروستبوونی قه‌یرانێكی سیاسی گه‌وره بگرین، چونكه بارودۆخه‌كه به‌رگه‌ی قه‌یرانی تر ناگرێ.
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق