ئەمرۆ هەریەکە لە
رۆژنامەی ئابۆلای پۆرتوگالی و مارکای ئیسپانیا هەموانیان دڵنیا کردەوە رۆناڵدۆ لەم
هاوینەدا لە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید دەڕوات و وەرزی داهاتوو لەم یانەیە یاری
ناکات.
رۆژنامەی مارکا
بڵاوی کردەوە لە رۆژی سێشەممە بریکاری رۆناڵدۆ و پێریزو بەڕێوەبەری یانەی ریاڵ مەدرید کۆبونەتەوەو
لەسەر ئەوە رێکەوتوون نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ کە زیاترە لە یەک
ملیار یۆرۆ کەمبکرێتەوە، ئەمەش چوونی ئەستێرەیە پۆرتوگالیەکە لە ریاڵ مەدرید ئاسان
دەکات.