سەرۆکی رەوتی سەدر لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان و دووبارە ژماردنەوەی دەنگی سندوقەکان دێتە دەنگ و دەڵێت "دۆڕاوەکان بۆیان نییە دەستکاری پرۆسەکە بکەن".
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی نوسینگەی سیاسی موقتەدا سەدرو سەرۆکی رەوتی سەدرو لیستی سائیرون بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: ئیدانەی ھەر ساختەکاری و پێشێلکارییەک لەپرۆسەی ھەڵبژاردن دەکەین و ڕەتیدەکەینەوە، بەھیچ جۆرێک لەگەڵیدا نیین.
لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی بەشێکی دەنگەکان و دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان، نوسینگەی سەدر ھۆشداریدەدات و داواشدەکات کە رێکاری پێویست بگیرێتەبەرو بەوردی کار لەسەر ھەر ساختەکاریی وپێشێلکارییەکی پرۆسەکە بکرێت، دەڵێت "کۆمسیۆن و دادگای فیدراڵی ئەو دوو لایەنەن بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ھەر پێشێلکارییەک بکەن، ھیچ لایەنێکی تر بۆی نییە دەستێوەردان لەکاروبارەکان بدات، ڕێگەش نادەین کە وڵات بکەوێتە بۆشایی یاساییەوە و نابێت ڕێگەی پێ بدرێت".
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، دواین کاری پەرلەمان کە دەنگدانی ھێزە ئەمنیەکانی ھەڵوەشاندەوەو بریاریدا دووبارە دەنگەکان بەدەست بژمێردرێن بەرژەوەندیی خوازبوو.
نوسینگەی سەدر جەختدەکاتەوە، لەسەر رێگریکردن لەدەستکاریکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەکات و دەڵێت "دۆراوەکان بۆیان نییە یاری بەبڕیارەکانی پەرلەمانەوە بکەن و بەپێی خواست و ویستی خۆیان بڕیار دەربکەن".