پێکان بەرۆکی ئەرجەنتین پێش مۆندیال بەرنادا


بەهۆی پێکانەوە هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بەشدار لە مۆندیالی ٢٠١٨، دووەم یاریزان لە دەست دەدات و ئەمڕۆ یاریزانێکی تری توشی پێکان بوو.

لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی پێکانەوە رۆمێرۆی گۆڵچی لەریزەکانی ئەرجەنتین دوورخرایەوەو ئەمڕۆش دووەم یاریزانی توشی پێکان هات کە ئەویش لانزینی تەمەنی ٢٥ ساڵە.

لانزینی لە ئەژنۆیدا توشی پێکانێکی قورس بووە و دەبێت ٦ مانگ چارەسەری وەربگرێت تا بتوانیت بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.



PM:02:03:08/06/2018