بەرپرسێکی یەکێتی: دەستبردن بۆ پیرۆزیەکان مایەی قبوڵ کردن نییە

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن کە بڕگەیەکی تایبەتە بەپوجەڵکردنەوەی دەنگی تایبەت ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت "دەست بردن بۆ پیرۆزیەکان مایەی قبوڵ کردن نییە".

د.جوان ئیحسان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و کاندیدی دەرچووی ئەو حزبە بۆ پەرلەمانی عێراق لە نوسینێکدا ڕایگەیاند "بڕگەیەکی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن تایبەتە بەپوجەڵکردنەوەی دەنگی تایبەت (هێزی پێشمەرگە،پۆلیس،ئاسایش،دژەتیرۆر)ی هەرێمی کوردستان، ئێمە نیگەرانی خۆمان لەمەڕ ئەو پێشێلکردنە دەستورییە دەردەبڕین و زۆر بەتوندی ڕەتی دەکەینەوە".

دەقی نوسینەکە:

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای هەڵبژاردنی هەموار کردەوە

بڕگەیەکی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن تایبەتە بەپوجەڵکردنەوەی دەنگی تایبەت (هێزی پێشمەرگە،پۆلیس،ئاسایش،دژەتیرۆر)ی هەرێمی کوردستان. ئێمە نیگەرانی خۆمان لەمەڕ ئەو پێشێلکردنە دەستورییە دەردەبڕین و زۆر بەتوندی ڕەتی دەکەینەوە و پێیان دەڵێین ئەو هێزانەی کە لەڕوبەڕوبونەوەی داعش و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هاوڵاتیان ڕۆڵێکی مێژووییان  بینیوە ئاوها پاداشتیان دەدەنەوە؟

ئەو هێزانەی کەچاوەڕێی ڕێکخستنەوەی مووچەو باشکردنی  بژێوی و تۆکمەکردنی تواناکانی دەکات بۆی بەهێزتربێت و پشتێکی قایمتربێت بۆ کورد لەدانیشتنی پەلە پروزکەی پەڕلەمانی ماوە بەسەرچوو و  بێبەش دەکرێت لەدەنگەکانی!!!!!

ئەو لایەن وسەرکردەکوردانەی دەستیان لەم هەوڵەهەیە ناسراون ومێژووبۆی تۆمارکردن وپێمان نەڵێن ئەمەهاژوهوژو موزایەدەیە !!!! ئەمەلێدانێکی دیکەی کوردە بەدەستی کورودوخستنەوەی کەرکوکەبۆناوئاگروبەشێوەیەک ڕق وکینەچاوی کوێرکردون کەبەناوی ڕەوایەتییەکی وەهمی وتۆڵەسەندنەوە لەیەکێتی خۆتان ولایەنەکانتان خستە خانەی گومانێکی قێزەون ، ئێمەپێشوازی لەهەمووهەوڵێکی یاسایی و بەبنەمادەکەین و بەرامبەرئەوەیش ئیدانەی هەڵمەتی ناوزڕاندن وتاوانی تەشهیرپێکردن دەکەین وبیری هەموولایەکی دەهێنینەوەکەهێزی پێشمەرگەوئاسایش و پۆلیس ودژەتیرۆر پارێزەری زەوی خەڵک وکەرامەتی کوردستانن لەهەرلایەک بن لەم کوردستانە ، ئێمەچاوەڕێی گەڕانەوەی یەکجاری کەرکوک بوین و شەڕمان بۆکورسییەکی کورد دەکرد کەلە ( ٦ببێت بە۷و بە۸...) تازەبەتازەبەدەست ماچ کردنەوەدەیانەوێت بەبراعەرەبەهاوردەکانیان و تورکمانەئاردۆغانیەکانی ببەخشن وبیکەنەدیاری !!!!!!

دووبارەئێمەلەگەڵ ڕێکاری یاسای گونجاوین وڕێزی لێ دەگرین وبەردەوام بەشێک بووین لەچارەسەر ، بەڵام دەست بردن بۆپیرۆزیەکان نەتەوەی بێت یان کەسی مایەی قبوڵ کردن نییە !!!!

د.جوان احسان فوزی
ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)



PM:03:13:08/06/2018