ئه‌ردۆغان ده‌میرئۆره‌ن سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌ی توركیا و ناسراو بەئیمپراتۆری میدیای ئەو وڵاتە، كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌ردۆغان ده‌میرئۆره‌ن كتوپڕ باری ته‌ندروستی تێكچوو و له نه‌خۆشخانه کۆچی دواییکرد.
ئۆره‌ن به‌كه‌سێكی نزیك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ناسراوە و رۆژنامه‌ی (میللیه‌ت و سه‌باح)ـی خستبووە خزمه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه.
چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا به یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN. كه‌نال D) و رۆژنامه‌ی حوریه‌تی كڕیەوە.
به‌كڕینی ئه‌و میدیایه‌ش ئیدی 80%ی میدیای توركیا كه‌وته ژێر خزمه‌تی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، چونكه ده‌میرئۆره‌ن هه‌موو میدیاكانی خۆی بۆ خزمه‌تی ئه‌ردۆغان ته‌رخان كردبوو.
لەبارەی مردنی ده‌میرئۆره‌ن، به‌شێك له میدیاكانی توركیا نووسیویانه، ئیپمڕاتۆری میدیای توركیا كۆچی دوایی كردووه، چونكه ده‌میرئۆره‌ن خاوه‌نی زۆرترین رۆژنامه و ته‌له‌فیزیۆنی پڕ بینەری توركیا بوو.