لە سلێمانی لە ٢٤ کاتژمێردا سێ هاولآتی گیانی لەدەستدا

لە شاری سلێمانی لە سێ رووداودا لەناو شاری سلێمانی سێ هاولآتی گیانیان لەدەستدا.

سەردار مەحمود وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند" دوا نژیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەکرەجۆ پێشمەرگەیەکی سەر بەهێزەکانی ٧٠ خۆی کووشت".

هەروەها وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند لە گەڕەکی وڵوبە تەقە لەگەنجێک کراوە کە لەدایکبووی ١٩٨٩ کوژراوە.

پێشتریش لە گەڕەکی گۆیژە تەقە لەدایک کوڕێک دەکرێت لەناو ئۆتۆمبیلێکداو لە ئەنجامدا ژنەکە دەکوژرێت.

ئەمڕۆ سلێمانی رۆژێکی خوێناوی بەڕێکرد لە ٢٤ کاتژمێردا سێ کەس کوژران.



PM:08:20:08/06/2018