هەمووکەسێک خوازیاری ئەوەیە پرچێکی جوان و تەندرووست و بەهێزی هەبێ، بەڵام زۆر
هۆکار هەن لەژیانی ڕۆژانەمانداهۆکارن بۆ هەڵوەرین و لاوازی قژەکانمان بەبێ ئەوەی ئاگاداری
بین .هەروەها کێشەکانی وەرینی قژ بەیەکێک لەکێشە باوەکانی تەندروستی دادەنرێت لەئێستادا.
ئەگەردەتەوێت دووربی لەم کێشەیە ئەوا پێویستە ئاگاداری ئەم هەڵانەبیت کەڕۆژانە نجامیان
دەدەی.
ـ خۆشۆرین بەئاوی گەرم: هەروەک دەزانین
ئاوی گەرم دەبێتە هۆی ووشک بوونی پێست و ئەمەش وادەکات کەڕێگر بێت لەبەخشینی چەورری
بەقژ. بۆیە قژ وشک دەبێت و هەڵ دەوەرێت.
ـ بەتەڕی داهێنانی قژ: کاتێک قژ بەتەڕی
دادەهێنرێت زۆر بەئاسانی دەوەرێت، بۆیە دەبێت واز لەقژت بهێنیت هەتا ووشک دەبێتەوە.
ـ بەستنی قژ بە توندی: بەستی قژبەتوندی هۆکارە بۆ لەناوردنی ڕەگی قژو وەرینی.
ـ بەکاڕهێنانی هەندێک شامپۆو دەرمانی جوانکاری قژ: هەندێک لەم بەرهەمەمانە ڕێژەیەکی
زۆر ماددەی کیمیای تێدایە کەدەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ بۆیە باشتر وایە خۆت بەدوور بگری
لەو کەرەستانەی کە ماددەی کیمیان زۆرە.
ـ زۆر شۆرینی قژ: زۆر شۆرینی قژدەبێتە هۆی وشکبوونی قژ کە ئەمەش زیان بە قژ
دەگەیەنێت بۆیە واباشە دووڕۆژ جارێک قژ بشۆرێت .
وە : هە ف
سەرچاوە: life hackz