زانیاری نوێ لەسەر ئەو گەنجە ئاشکرا دەبێت کچە ١٤ ساڵەکەی لەئەڵمانیا کووشتووە

بەڕێوەبەری ئاسایشی دهۆک زانیاری نوێ لەسەر دەستگیرکردنی ئەو گەنجە ئاشکرا دەکات کە کچێکی ١٤ ساڵەی کوشت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەدهۆک دەستگیرکراوە.

لیوا تارق ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاسایشی دهۆک لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ئەڤرۆ نیوز ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوان بەبڕیاری کەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆ دوای فەرمانەکە بە حەوت کاتژمێر شوێنی تۆمەتبارەکەیان دەستنیشانکردووەو دەستگیریان کردووە.

ئەو بەرپرسەی پۆلیسی دهۆک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کەدوای دەستگیکردنی تۆمەتبار دانی بە تەوانەکەدا ناوە.

ئەوەی تا ئێستا روون نییە، ئەو پێناسی نەتەوەیی ئەو گەنجە کەناوی عەلی بەشارە چییە، هەندێک لە میدیاکان باس لەوە دەکەن کە عەرەب بێیت، بەڵام هەندێک میدیای تر جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە کورد بێت.

عەلی بەشاری تەمەنی ٢١ ساڵ دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی ١٤ ساڵ و دوای دەستدرێژیەکەش دەیکوژێت و هەڵدێت بۆ تورکیا و دواتر خۆی دەگەیەنێتە هەرێمی کوردستان. 



PM:11:36:08/06/2018