سێ تەقینەوە هێمنی کەرکوکی هەژاند

ئەمشە و ٧ ی حوزەیران، سێ تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە سێ ناوچەی جیاواز شارەکەی هەژاندو چەند هاوڵاتی بوون بە قوربانی.

ئەمشەو لە سێ کاتی یەک لەدوای یەکدا لە رێگای چەند تەقینەوەیەکەوە ئارامی شاری کەرکوک تێکچوو، بەپێی زانیارییەکانی سپی کە لەرێگای پەیامنێریەوە لەو شارە پێیگەیووە، تەقینەوەی یەکەم بەهۆی بۆمبێکی چێنراوەوە بووە لە نزیک مزگەوتی ئەبرای گەڕەکی قودس ڕوویداو بەهۆیەوە ٤ کەس بریندار بوون.

تەوینەوەی دووەم کە دوو برینداری لێکەوتەوە لە شەقامی بەغدای شاری کەرکوک لە نزیک بازاڕی "عایلەتی" ڕوویداوە.

تەقینەوەی سێهەم لە گەڕەکی موسەلای شاری کەرکوک ڕوویداوەو لە تەقینەوەکاندا کوژرا و و بریندار هەیە، بەڵام تا ئێستا ژمارەکان روون نییە.
دوای روداوەش هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی ناوچەکەیان داوە و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.

 



PM:11:51:08/06/2018