ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان نوێترین ڕاپۆرتی خۆی بڵاودەكاتەوە و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەش "ئاستی بەرهەمی هەرێمی كوردستان لەماوەی 5 مانگی ڕابردوو لەچاو 5 مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوو %53 .79 كەمیكردوو".
بەگوێرەی ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوی دۆر هەرێمی كوردستان زیاتر لە 765 ملیۆن و 132 هەزار دۆلاری لەماوەی 5 مانگی ڕابردوو بەراورد بە 2017 كەمیكردووە، بەڵام بەرزبونەوەی نرخی نەوت كەمێك لەزیانەكەی هەرێمی قەرەبووكردووەتەوە.
كورتەی ڕاپۆرتەکە:
_ هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەماوەی پێنج مانگی ساڵی 2017 بەراورد بە پێنج مانگی ساڵی 2018، كەمبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە تۆماركردووە، بەڕادەیەك ئاستی هەناردەی نەوتی كوردستان لە 82ملیۆن و 722هەزارو 121 بەرمیل لەساڵی 2017ەوە بۆ 45ملیۆن و 845هەزار و319 بەرمیل لە ساڵی 2018 دابەزیوە، واتە ئاستی كەمبوونەوەی هەناردەی نەوت بەرێژەی 44.58% بووە.
_ تێكڕای رۆژانەی هەناردەی نەوتی كوردستان لەماوەی 5 مانگی ڕابردووی ساڵی 2017 دەكاتە 560 هەزارو 396 بەرمیل نەوتی رۆژانە لەكاتێكدا تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی كوردستان لە ماوەی 5 مانگی ڕابردوو ساڵی 2018 دەكاتە 256 هەزار و 706 بەرمیل نەوت، بەڕێژە دەكاتە 53.79% كۆی گشتی هەناردەی گشتیی كەمیكردووە.
_ لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بەراورد بەڕێژەی كەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان زیادیكردووە بەڵام بەراورد بە كۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی كوردستان لە ساڵی 2018 بەراورد بە ساڵی 2017 بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمیكردووە كە دەكاتە 765 ملیۆن و 132هەزارو 333دۆلاری ئەمریكی.