یەکێتی پاڵێوراوی حزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرادەکات

عێزەت سابیر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە محەمەد سابیری برای کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

عێزەت سابیر پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " بەربژێری فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەڕێز د محمد سابیر اسماعیل ە".

عێزەت سابیر کە برای محەمەد سابیرە، داوای پشتیوانی تەواوی ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و سەرجەم كادران و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئەو مەبەستە.

ناوبراو تۆمارێكی ڤیدیۆیی د.محەممەد سابیری بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژە بە ژیان و بڕوانامەكانی دەكات.

محەمەد سابیر ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی یە و پێشتر چەندان پۆستی حیزبی و حکومی لەسەر ئاستی عێراق وەرگرتووە، لە دایکبووی ١٩٤٧ هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لەبواری فیزیای ئەتۆمی.

لە رووی کۆمەڵایەتیەوە زاوای ئیبراهیم ئەحمەدەو ئاوەڵزاوای جەلال تاڵەبانیە.

ئەو پۆستەی پەرلەمانتارەکەی یەکێتی لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ئەو کێشانەی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە یەکلایی نەبۆتەوە، هاوکات هێزە سیاسیەکان لەسەر ئاستی عێراقیش نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.



PM:01:34:09/06/2018