ریاز بەدران:
٨٠٠ کارتی دەنگدانی نا شەرعی خراونەتە ناو سندوقەکانەوە


سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت" ٨٠٠ هەزار کارتی ناشەرعی خراوەتە نێو سندوقەکانی دەنگدانەوە".

ریاز بەدران سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردن کە هەستیارترین پۆستی نێو کۆمسیۆنی باڵایە لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنێکی عێراقی رایگەیاند" ٣٠٠ هەزار کارتی ساختە و ٥٠٠ هەزار کارتی پووچەڵ خراوەتە نێو سندوقی دەنگدانەوە".

ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن دەڵێت" تەنها لە بەغدا ١٧٠ هەزار کارتی دەنگدانی ساختە خراوەتە نێو سندوقەوە".

بەدران جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە جیاکردنەوەی دەنگەکان لە رێگای دەستەوە بەدەر نییە لە مەترسی و پێویستە ئەوانەی ئەو کارە دەکەن وریا بن.

ئەم لێدوانەی بەدران بووە مایەی دەنگدانەوەیەکی گەورە لەنێو پەرلەمانتار و قەوارە سیاسیەکان و زۆریان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە لێدوانێکی لەو شێوەیە بەسە بۆ ئەوەی ناوبراو کۆمسیۆنی باڵا بدرێنە دادگا.



PM:02:25:09/06/2018