سەرۆکایەتی پەرلەمانی کورستان نیگه‌رانیی خۆی به‌رانبه‌ر به‌شێوازی تێپه‌ڕاندنی یاسای هەمواری هەڵبژاردنەکان راده‌گه‌یه‌نێت و زۆر به‌توندیش ئه‌و بڕگه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و سڕِكردنی ده‌نگدانی تایبه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
لە راگەیەندراوێکی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دا کە وێنەیەکی بۆ "سپی"نێردراوە سەبارەت بە هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماژە بەوەدراوە، " پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی یاسایی به‌رانبه‌ر به پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
دەقی راگه‌یه‌ندراوەکە...
له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان
له‌كاتێكدا خه‌ڵكی عێراق به‌گشتی چاوه‌رێی ئه‌وه‌بوون دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لایه‌نه عێراقییه‌كان په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوبه‌شی نیشتیمانی له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت بۆئه‌وه‌ی كۆتایی به قه‌یرانه سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی عێراق بهێنرێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌بیانووی بوونی سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه به‌دڵ وئاره‌زووی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی عێراق و كوردستانی نه‌بووه، رۆژی 6/6/2018 په‌رله‌مانی عێراق له‌دانیشتنێكی نائاساییدا یاسایه‌كی دوور له‌بنه‌ما ده‌ستووری و یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌ڵبژدارنه‌كان تێپه‌ڕاندو داوای هه‌ژماركردنه‌وه‌ی 100% ی ده‌نگه‌كان ده‌كات له‌عێراقدا. له‌به‌شێكی یاساكه‌دا پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی یاسایی به‌رانبه‌ر به پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدا پشتیوانی له‌هه‌ر رێكارێكی ده‌ستووری و یاسایی ده‌كا بۆ پێداچوونه‌وه و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ ده‌رخستن و دووپاتكردنه‌وه‌ی راستی و دروستیی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا، له‌هه‌مانكاتیشدا نیگه‌رانیی خۆی به‌رانبه‌ر به‌شێوازی تێپه‌ڕاندنی یاساكه راده‌گه‌یه‌نێ و زۆر به‌توندیش ئه‌و بڕگه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و سڕِكردنی ده‌نگدانی تایبه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستانی كردووه. دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی تایبه‌تی پاریزگاكانی تری عێراق ئامانجی سیاسی و حزبیی هه‌ندێك لایه‌نی عێراق و كوردستانیی له‌پشته‌وه‌یه و پێشێلكردنی مافی یاسایی ده‌نگدانی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمه و قابیلی قبوڵكرن نییه. وه‌ك ئاشكرایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆی هه‌رێم رۆلێكی كارایان له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش و زه‌مینه‌خۆشكردنی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بینیوه، ناكرێ فیداركاری و قوربانییه‌كانی ئه‌م هێزانه به‌پێشێلكردنی ئیراده‌ی ده‌نگدانیان و مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانیان وه‌ڵام بدرێته‌وه.
ئه‌مجۆره یاسایه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تێپه‌ڕێندراوه جگه له‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی نانه‌وه‌ی نائارامی و ناسه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منیی زیاتر له عێراقدا، خزمه‌تیش به ئاینده‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ناكات، هاوكات سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌ستووری وڵاتیش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و قه‌یرانه‌كانی عێراقیش قووڵتر ده‌كاته‌وه.
داوا له داداگای فیدراڵی ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه هه‌ڵوێستی روون و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌ستوورییان هه‌بێت و سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه دابنێن كه ماوه‌یه‌كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌دژی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان تێیده‌په‌رێنێ. هه‌روه‌ك داواكارین سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی عێراق و كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسا به‌ركاركانی هه‌ڵبژاردن رێز له ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران و ئه‌نجامی هه‌ڵًبژاردنه‌كان بگرن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
9-6-2018