یانەی ریاڵ مەدرید راهێنەری نوێ دیاری دەکات


بەقسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆتایی ئەم هەفتەیە راهێنەری نوێ بۆ یانەکەی دیاری دەکات.

لە پاش وازهێنانی زیدان لە پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی ریاڵ مەدرید لەئێستادا چەند راهێنەرێک کاندید کراون وتا ئێستاش سەرۆکی یانەکەو ئیدارەکە لەگەڵ هیچ راهێنەرێک رێنەکەوتوون.

رۆژنامەی ئاس دەڵێت یانەی ریاڵ مەدرید لە رۆژی پێنجشەممە بەرەسمی راهێنەری نوێ بۆ تیپەکەی دیاری دەکات و تائێستاس هەریەکە لە پۆچتینۆ و گۆتی و کۆنتی و ئەلێگری و تیتی پاڵێوراون.



PM:11:26:09/06/2018