له سه‌ربانى کەعبە لە شاری مه‌ككه‌ی سعودییە کەسێک بە هەوڵی خۆکوشتن، خۆى فڕى ده‌داته خواره‌وه‌و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
بە گوێرەی ڤیدیۆیه‌ك کەله تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوکراوەتەوە، وپیاوێک دەردەکەوێت کە لە یەکێک له نهۆمه‌كانى سه‌ره‌وه‌ى كه‌عبه لە شاری مەککە خۆى فڕێ ده‌داته خواره‌وه گیان لەدەست دەدات.
لایخۆشیانەوە به‌رپرسانى ته‌ناهى له شارى مه‌ككه لەبارەی روداوەکەوە ئاماژە بەوەدەکەن، روداوەکە ئێواره‌ی دوێنێ دواى نوێژى مەغریب رویداوە و كه‌سێَك کە به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئاسیایییه، خۆى فڕێ داوه‌ته خواره‌وه، بە بێ ئەوەی ناسنامەکەی ئاشکرا بکرێت.
هەروەها ئاماژە بەوەشدەکەن، کە رێكخراوێكى فریاگوزارى مرۆیى هه‌وڵى داوه به هاناى كه‌سه‌كه‌وه بچێت، به‌ڵام دەستبەجێ دوای کەوتنە خوارەوە گیانى لەدەستداوەو لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە دستیپێکردوە.