ژمارەیەک لە هاککەرەکانی حکومەتی چین، هێزی دەریای ئەمەریکایان هاککرد کەچەندین داتا‌و زانیاری هەستیاری لەخۆگرتووە.
رۆژنامەی واشنتن پۆست، بڵاویکردەوە چینییەکان زیاتر لە ٦٠٠ گیگابایت داتای هەستیاری ئەمریکایان دزەپێکردووە، کە بۆ بنیاتنانی پرۆژەیەکی ئەلکترۆنی سوپەرسۆنیک(سەروخێرایی دەنگ-Supersonic) بەکاریدەهێنێت، لە سیستەمێکی موشەکی دژە کەشتی جەنگی، کە بەنیازبوون لەساڵی ٢٠٢٠ بەکاری بهێنن، سەرجەم داتاکانیش لەچوارچێوەی پرۆگرامێکی کۆدی نهێنی هێزی دەریایی ئەمەریکادا بووە، بەناوی ئەژدیهای دەریا( Sea Dragon ).
بە وتەی بەرپرسێکی هێزی دەریایی بۆ رۆژنامەکە، پلە کۆتاییەکانی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە پرۆسەی هاککردنەکە دەستیپێکردووە ئەوەش لەرێگەی دزەپێکردنی زانیارییەکانی یەکێک لە بەڕێوەبەری سیستەمە ئەکترۆنییەکانی هێزی دەریایی ئەمەریکاوە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە له‌م نێوه‌نده‌دا كارمه‌ندێكی پێشووی هه‌واڵگری ئه‌مریكا تۆمه‌تبار كراوە به پێدانی زانیاری زۆر نهێنیی به سیخوڕێكی چینی، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه بكات.
لایخۆشییەوە وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی یاسای سیخوڕیكردندا 21ی ئهیلوول سزای تۆمه‌تبار، كیڤن مالۆری ته‌مه‌ن 61 ساڵ راده‌گه‌یه‌نێت و، ره‌نگه سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
جێی ئاماژەیە ماوەیەکە ناکۆکی لە نێوان هێزی دەریایی چین و ئەمریکا دروست بووە، بەهۆی دەرکەوتنی کەشتیە جەنگییەکانی وڵاتی چین لە دەریاکانی باشووری ئەو ولاتەدا، کە ئەمەریکا بە "ناوچە ئاوییە کێشەلەسەرەکان" ناوی دەبات.