میدیاكانی سعودیە بڵاویانكرده‌وه، رۆژی هه‌ینی له‌ناو حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا كه‌سێك له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی حه‌ره‌می سوڕانه‌وه به ده‌وری كه‌عبه‌ی پیرۆزدا، خۆی هه‌ڵداوه‌ته‌وه خواره‌وه و خۆی كوشتووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ناسنامه‌ی كه‌سه‌كه وه‌رگیراوه و وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی بۆی ده‌ركردوه، خۆكوژه‌كه فه‌ره‌نسییه‌کی به‌ره‌گه‌ز جه‌زائیرییه، ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ده‌وترا به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی كیشوه‌ری ئاسیایه.
ئه‌و خۆكوژه به‌ناوی ئازۆز بۆتۆبا، ته‌مه‌نی 26 ساڵه و له 18ی مانگی ره‌مه‌زاندا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌میر محه‌مه‌د چوه‌ته عه‌ره‌بستانی سعودی و بڕیاربووه دوای پێنج رۆژ مانه‌وه سعودیه به‌جێ بهێڵێت.
رۆژنامه‌ی سه‌به‌ق-ی چاپی عه‌ره‌بستانی سعودی بڵاویكرده‌وه كه هاوڵاتییه‌كه له وێستگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ردانه‌كه‌یدا چووه‌ته شاری مه‌دینه و یه‌ك رۆژ له‌وی ماوه‌ته‌وه، دواتر بۆ ئه‌نجامدانی عه‌مره چووه‌ته شاری مه‌ككه و له هۆتێلێكی گه‌ڕه‌كی عه‌زیزیه له‌و شاره نیشته‌جێ بووه.
دوای خۆهه‌ڵدانه خواره‌وه‌شی له‌و به‌رزاییه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی شا فه‌یسه‌ڵ له شاری مه‌ككه هه‌ڵگیراوه تا كۆتایی لێكۆڵیینه‌وه‌كان كه له‌و روداوه ده‌ستپێكردوه.