کیم جۆنگ ئون بەرەو سەنگاپورە بەڕێکەوت

بەمەبەستی کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور بەرەو سەنگاپورە بەڕێکەوت.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە فڕۆکەخانەی پیۆنگیانگەوە بەرەو سەنگاپورە بەڕێکەوتووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دانوستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ لە سەنگاپورە گیراوەتەبەر و بڵاوە بە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە شوێنە گشتییەکان کراوە.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی وڵاتانی جی حەوت لە کەنەدا بەرەو سەنگاپورە بەڕێکەوتووە و پێدەچێت ئەمڕۆ بگاتە ئەو وڵاتە.

بڕیارە ١٢ی ئەم مانگە سەرۆکەکانی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و کۆریای باکور کۆبوونەوەیەکی مێژوویی سەبارەت بە داماڵینی پیۆنگیانگ لە چەکی ئەتۆمی لە وڵاتی سەنگاپورە ئەنجام بدەن.



AM:09:04:10/06/2018