گه‌شته ئاسمانیه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی پێكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش دەڵێت "به‌دیلی توركیا دۆزراوه‌ته‌وه".
تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی گه‌یشته سلێمانی و دواتریش فڕۆكه‌یه‌كی دیكه له‌سلێمانیه‌وه چوه تاران، ئه‌مه‌ش ده‌ستپێكی ئاسایی بونه‌وه‌ی گه‌یشته ئاسمانیه‌كانه له‌دوای ململانێكانی هه‌ولێرو به‌غدا".
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، "ئێمه وه‌كو سلێمانی چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد زوتر ئه‌و گه‌شتانه بۆ تاران ده‌ستی پێبكردایه، ئه‌گه‌رچی دواكه‌وت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریمان هه‌بێت هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌می گه‌شتیار ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر قازانج بۆ كۆمپانیاكه نه‌بێت ئه‌وا گه‌شته‌كان بونیان نابێت".
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كۆمپانیاكانی جێرمه‌ن و توركیا هیچ گه‌شتێكیان بۆ سلێمانی نییه، "به‌ڵام كارگۆ به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش ده‌ستی پێكردوه، بۆیه هیوادارین حكومه‌تی توركیا چاو به‌بڕیاره‌كه‌یدا بخشێنێته‌وه‌و گه‌شته‌كانی بۆ سلێمانی ده‌ستپێبكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك له‌جێبه‌جێكردنی گه‌شته‌ندا نابینین".
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، "له‌هه‌شت مانگی ڕابردودا ئێمه وه‌كو فڕۆكه‌خانه ته‌نها خه‌رجیمان هه‌بوه‌و هیچ داهاتمان نه‌بوه، هاوكات زیانێكی زۆریش به‌بازرگان و خاوه‌نی هۆتێله‌كانیش كه‌وتوه به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی توركیا‌و ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان".
هۆشداریی به‌حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌داو ته‌ئكیدیكرده‌وه، "له‌ئه‌نجامی به‌رده‌وامی بڕیاره‌كه‌ی توركیا، به‌دڵنیاییه‌وه كۆمپانیاكان به‌دوای به‌دیلدا ده‌گه‌ڕێن، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریمان هه‌بێت، ئێستا كۆمپانیاكانی هه‌رێم هه‌ریه‌ك له‌كۆمپانیای (فلای دوبه‌ی و قه‌ته‌ری)یان وه‌كو به‌دیل دۆزیوه‌ته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی سلێمانی و ئه‌وروپا".