وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عیراق پێدانی پێشینه‌كی پێنج ملیۆن دیناری به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ماوه‌یه‌كی كه‌مه ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه، ورده‌كاریی پێشینه‌كه و مه‌رجه‌كانیشی دەخرێتەڕوو.
ئه‌مڕۆ 10ی حوزەیرانی 2018، ڕۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی چاپی عیراقی، له‌زاری زه‌ینه‌ب تارق به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراقه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، "نوسراوێكیان بۆ دیوانی وه‌زاره‌ت و ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌عیراق گشتاندوه، به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی پێشینه‌یه‌ك به‌بڕی پێنج ملیۆن دینار بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ماوه‌یه‌كی كه‌مه ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه".
وتوشیه‌تی "پاره‌كه له‌ڕێگه‌ی سندوقی په‌روه‌رده‌وه خه‌رجده‌كرێت كه پێشتر بۆ هاوكاریی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه دروستكراوه، هاوكات ئه‌وكه‌سانه‌شی له‌و پێنج ملیۆن دیناره سودمه‌ند ده‌بن، ده‌بێت له‌ماوه‌ی چوارساڵدا به‌شێوه‌ی قیست پاره‌كه بده‌نه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌مه‌رجی وه‌رگرتنی پێشینه‌كه‌ش، به‌رپرسه‌كه‌ی په‌روه‌رده ده‌ڵێت "ده‌بێت هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌بن و كه‌فیلێكیش وه‌ك بیمه‌ی پێشینه‌كه پێشكه‌ش بكرێت و هیچی تر".