تەقە لە دادگای هەولێر دەکرێت

دوو چەکدار کە تا ئێستا نازانرێت سەر بە کام هێزی ئەمنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادگای هەولێر بەر تەقە دەدەن.

ئەمڕۆ دوو چەکدار تەقە لەدادگای هەولێر دەکەن و چەند گوولەیەک بەر بیانی دادگا دەکەوێت، دواتر هێزە ئەمنییەکانی دادگا رووبەرووی ئەو دوو چەکدارە دەبنەوە.

ئەیاد کاکەیی سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا جگە لە مەحکومکردنی ئەو هێرشە هاوکات سەرۆکی لقی پارێزەران ئاشکرای کرد کە ئەو دوو چەکدارە دەستگیرکراون، بەبێ ئەوەی لایەنی ئەو دوو چەکدارە ئاشکرا بکات.

ئەیاد کاکەیی سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دوو کەس کە پێشمەرگە بوون دەستدڕێژی گوللەیان  لە بینای دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر کردووە و تا ئێستاش ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا نەکراوە".

ئاماژەی بەوەش کرد، بە پێ زانیارییە سەرەتاییەکان ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

ڕاشیگەیاند، "پێویستە ئەو کەسانە ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە بۆئەوەی ببنە پەند و عیبرەت بۆ خەڵک".




AM:11:11:10/06/2018