حەمید عوسمان، گۆرانیبێژی كورد، وێنەیەكی دەگمەن و كۆنی خۆی و گۆرانیبێژ جێگر میدیا حوسێنی بڵاو كردەوە.
حەمید لە بەشی ستۆریسی ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام وێنەیەكی ساڵی 2007ی خۆی و جێگری بڵاوكردەوە، لەسەر وێنەكەش نووسیویەتی "11 ساڵ ھاوڕێیەتی".
حەمید عوسمان، لەساڵی 1985 لەگەڕەكی ئیبراهیم پاشا لەدایكبووە و قۆناغی ناوەندی و دواناوەندی هەر لەو گەڕەكە تەواوكردووە، بۆ یەكەمجار لەساڵی 1999 لەسەر ستەیج مەقامێكی هونەرمەندی كۆچكردوو حەمە جەزای وتۆتەوە و لە ئێستادا خاوەنی چەند ئەلبووم و كلیپێكە.
جێگر كوڕی (میدیا حوسێن)ی ھونەرمەندی گۆرانیبێژی كوردە، تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكی تایبەتیی خۆیەتی، ھەروەھا بەرھەمەكانی زیاتر لە بۆنە و ئاھەنگ و دانیشتنە تایبەتییەكاندا، پێشكەش دەكات.