فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانیان دەستپێكردەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی چەند ناوچەیەكی باشوری كوردستانیان دەستپێكردەوە و هاوسەرۆكی شارەوانی بناری قەندیلیش زانیاری ئاشكرادەكات.

محمد حسێن هاوسەرۆكی شارەوانی بناری قەندیل بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند لە كاتژمێر 11ی نیوەڕۆ تا ئێستا فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی گووندی بوران و كەڵەكێ باڵەكایەتی و بۆكریسكان و سورەدێ و دۆلی باڵەیان  و گەلی بەدرا و دەوروبەری ئێنزێ  بۆردومان  دەكەن  بۆردومانەكە نزیك لەگوندەكانە.

هاوسەرۆكی شارەوانی بناری قەندیل وتیشی "بەهۆی ئەم بۆردومانانەوە ترس و دڵەڕاوكێی زۆری دروست كردوە لەناو دانیشتوانی ئەو ناوچانە و تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەكان نەزانراوە".

ماوەی چەند ڕۆژە بەبەردەوامی فروكەجەنگیەكانی توركیان بەئاسمانی قەندیل و ئەو ناوچانەدا دەسوڕێنەوە و بۆردومانی ناوچەكە دەكەن.
ئەمیر حەسەن



PM:12:51:10/06/2018