ناوەرۆكی كۆبوونەوەی دوێنێی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق و بەشێك لە لایەنەكان

دوێنێ شەممە 9ی حوزەیران سەرۆكایەتی كۆمار لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان و بەشێك لە سەرۆك فراكسیۆنەكان و چەند لایەنێكی سیاسی كۆبونەوە و "سپی" ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرادەكات.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەست "سپی" كەوتووە لە كۆبوونەوەی دوێنێدا هەریەك لە لایەنەكان ڕای جیاوازیان هەبووە و كۆك نەبوون لەسەر دەركردنی بەیاننامەیەكی هاوبەش و بەو هۆیەوە سەرۆك كۆمار بەتەنها بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و داوایكرد "ڕیچز لە دەستور و دەنگدەران بگیرێت".

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەشێكیان لەگەڵ ئەوەدابوون تێپەڕێندرێن بۆ ئەوەی قەیرانی سیاسی دروست نەبێت یان بە ڕێژەی دەنگەكان جیابكرێتەوە، بەڵام بەرەیەكی دیكە لەگەڵ ئەوەدابوون یاسای هەمواری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە تەواوی جێبەجێبكرێت كە چوارشەممەی ڕابردو بڕیاری لەسەردرا

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكرد كە عەبادی و هیچ نوێنەرێكی حكومەت ئامادەی كۆبوونەوەكە نەبووە.



PM:01:33:10/06/2018