بزانە ئەو سندوقانەی لە ناوچەی رەسافە سوتاون، دەنگی کێی تێدایە

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغد رایگەیاند، تەنها یەک کۆگای کۆمسیۆن سوتاوە و سێ کۆگاکەی دیکە سەلامەتن.

سەعد مەعن وتەبێژی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە ناوچەی رەسافە لەبەردەم شوێنی سندوقە سوتاوەکانی دەنگدان ئەنجامیدا رایگەیاند،"چوار کۆگای کۆمسیۆن لە ناوچەی رەسافەی بەغداد هەن، تەنها یەکێک لە کۆگاکان سوتاون و، سێ کۆگاکەی تر سەلامەتن".

ئاماژەی بەوەشداوە، کە لەلایەن تیمەکانەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن، لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستیپێکردووە.

لەلایەکی دیکەوە عەلی قادر، سەرۆکی کۆمسیۆنی هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند،" ئەو سندوقانەی کە لە ناوچەی رەسافە سوتاون، سندوقی دەنگدانی سوننەکانن.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند،ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی سندووقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقکەوتەوە، کە دەکەوێتە ناوچەی رەسافەی بەغدا، کە بەشێک لە دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی تێدایە و سەرجەم سندوقەکانی ناو کۆگاکەش سوتاون.



PM:05:24:10/06/2018