ئەوکەسانەی بینینیان لاوازە با زیاتر گرنگی بەخواردنی ئەم خۆراکانە بدەن


خواردنی تەندرووست کلیلێکە بۆ پاراستنی بینایی چاوەکان ئەگەر گرنگی بە تەندرووستی چاوەکات نەدەیت ئەوا ڕەنگە تووشی کێشەکانی چاو ببیت، لەوانەش سوربوونەوە، خوران، ووشکبوونەوەی چاوەکان، لاوازی بینین، هەروەها هەبوونی ئاوی چاو. ئەمانە چەند کێشەیەکی باون کە لەزۆرێک لەمرۆڤەکاندا ڕوودەدەن بۆ دوور بوون لەم حاڵەتانە پێویستە گرنگی بەپاکوخاوێنی چاوەکان بدەین و هەروەها جۆری خۆراک. ئەم چەند خۆراکە یارمەتی پاراستنی تەندرووستی چاو دەدەن.

ـ هێلکە: خواردنی هێلکە پرۆتینی تێدایە کەزۆر گرنگە بۆ تەندرووستی بەتایبەت چاوەکان. هەروەها زەردێنەی هێلکە ڤیتامینA، زینک، لوتینی، تێدایە یارمەتی پاراستنی تەندرووستی چاو دەدەن و بینای بەهێز دەکەن.

ـ چەوری ماسی: ئۆمیگا۳ کەلە سەلمۆن، تونا و هەندێک جۆری ماسیدا هەیە، بەپێی چەند لێکۆڵینەوەیەک دەبێتە هۆی پاراستن و بەهێز بوونی بینای چاو.

ـ میوە ترشەکان: میوە ترشەکان وەک پرتەقاڵ، لیمۆ، ئەم میوانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C کە یارمەتیدەرو پارێزەرەی بینای چاوە.

ـ بەرهەمی شیرەمەنی: چاوەکان پێویستی بە دژەئۆکسان، ڤیتامینC,A, E, و هەروەها زینک،ولوتین هەیە هەموو ئەمانەش دەتوانرێت لەبەرهەمە شیرییەکاندا دەست بکەوێت.

وە:هە ف

سەرچاوە: Herbs&Medicines



PM:05:36:10/06/2018