هونەرمەندێکی ناسراوی کورد بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە

"شنە حەسەن" ئەکتەری کوردی هەرێمی کوردستان لە بواری دراما و نواندن گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.

شنە حەسن لەبارەی ڕووداوەکەوە،ئاماژەی بەوەداوە، "کەمێک لەمەوبەر لە بازاڕ کەوتم، بەوهۆیەوە قاچم شکاوە".

هاوکات خوشکێکی شنە حەسەن لەبارەی چۆنیەتی روداوەکە بە  ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی٢ی وتووە، "ڕووداوەکە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بوو، شنە خان کەوتووە و قاچی شکاوە، لەئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانین و لەلایەن پزیشکەکانەوە چارەسەر وەردەگرێت.





PM:06:15:10/06/2018