سەرۆکی پەرلەمان: ئاگرکەوتنەوەکەی رەسافە تاوانێکی پێشوەخت پلان بۆ دانراوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەوتنەوەی ئاگرەکەی رەسافەی بەغدا کە لە کۆگایەکی کۆمسیۆنی کەوتەوەو بەسەدان سندوقی تیاسووتا، بە " تاوانێکی پلان بۆ دانراو"ناوزد دەکات و، ئەو داوای هەڵوەشانەوەی و هەڵبژاردن و سەرلەنوێ ئەنجامدانی دەکاتەوە.

لە رێگای بەیانێکەوە د. سەلیم جەبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" سووتانی سندوقەکان کارێکی مەقسودەو تاوانێکی نەخشە بۆ دانراوە، لە پێناو شاردنەوەی یاریکردن و تەزویرکردن بە دەنگەکان و هەڵخەڵەتاندنی گەلی عێراق و گۆڕینی ئیرادەیەتی لە هەڵبژاردندا".
سەرۆکی  پەرلەمان داوا لە لیژنەی ئاسایش و بەگری پەرلەمان و دەزگا چاودێریەکان و دەزگا میدیایەکان دەکات بەدوای وردەکاری رووداوەکەدا بچن و بۆ رای گشتی بڵاوبکەنەوە.

جەبوری داوا دەکات هەڵبژاردن سەرلەنوێ ئەنجام بدرێتەوە.

دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ لە بەشی رەسافە لە کۆگایەکی کۆمسیۆندا ئاگر کەوتەوەو ژمارەیەکی زۆر سندوقەکانی دەنگدان سووتان لە یەکێک لەو چوار کۆگایەی بنکەکە.



PM:08:41:10/06/2018