میدیاکاری ناسراوی سلێمانی و کوردستان هەودا ئەحمەد بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوێت.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەودا ئەحمەد، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە بەتەواوی ستایڵی خۆی گۆڕیوە، ئەمەش بۆتە جێگای سەرنجی راکێشانی فانەکانی.
هەودا ئەحمەد میدیاکاری ناسراو بێژەری دیاری بەرنامە کەلتوریەکانەو چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەوادارێکی زۆری هەیە.
هەودا ساڵی 1985 لە سلێمانی لە خێنزانێکی هونەرو ئەدەب دۆست لە دایك بووە، سەرەتا وەك پێشكەشكاری پرۆگرامی منداڵان دەركەوتووە و دواتر لە كەناڵی (KNN) پرۆگرامی کەلتووری پێشکەش دەکرد، ماوەی مانگێکە وازی لەو کەناڵە هێناوە.