وێنەیەکی ئاشتی هەورامی و هاوسەرەکەی تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان دەهەژێنێت
بلآوکردنەوەی وێنەیەکی د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکان و هاوسەرەکەی چرا رەفیق تۆڕە کۆمەلآیەتیەکان دەهەژێنێت.
لەچەند رۆژی رابردوودا لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان وێنەیەکی ئاشتی هەورامی و چرا رەفیق بلآوکرایەوە، ئەو وێنەیە کە نازانرێت بەروارەکەی کەیەو لە کوێ گیراوە، بەلآم لە وێنەکەوە دەردەکەوێت کە ئەو دوو هاوسەرە لەکاتی حەوانەوەدان، ئەم وێنەیە بۆتە مایەی مشتومڕی نێو تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان.
چراخان رەفیق لە دادگاکانی کوردستان ژمارەیەک کێشەی لەسەر بوو، لەوانە لە سالێ ٢٠١٦ دا لەسەر فرۆشتنی چەکی بانکی بەبێ ئامادەبوونی بە چوار ساڵ زیندانیکردن حوکمدرا، هەروەها لە دادگای چەمچەماڵیش داوایەکی یاسایی لەلایەن لیژنەی سامانە سروشتییەکانەوە لە لەسەر جوڵێنرابوو کە پەیوەندی بە پارە وەرگرتنەوە هەبوو، هەروەها لە دادگای گەرمیانیش داوایەکی یاسایی لەسەر بوو.
ماوەیەک لەمەوبەر باس لە جیابوونەوەی ئاشتی هەورامی لە چراخان رەفیق دەکرا، بەلآم ئەو پرسەش لەلایەن هیچ لایەنێکیانەوە پشتراستنەکرایەوە.
AM:10:06:11/06/2018