هەزان ئاتەش، خانمە هونەرمەندی کورد، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بە نیمچە ڕووتی بڵاوکردووەتەوە.
هەزان ئاتەش کە خەڵکی باکوری کوردستانە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و بۆتە جێگەی باسی هەوادارانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و بەشێکیش پێیان وایە لەگەڵ کۆمەڵگای کوردیدا ناگونجێت، بەڵام زۆرینەی هەودارانی دەستخۆشی لێدەکەن.
هەزان هاوسەرگیری نەکردووە و یەک تاتۆ بە دەستیەوەیەتی و زۆربەی شەوان لە هۆتێلە پێنج ئەستێرەکانی سلێمانی گۆرانی دەڵێت و هەر لەوێ دەمێنێتەوە.
لەماوەی ڕابردووشدا بەشداری چەند بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کرد و بە زمانی کوردی و تورکی چەند گۆرانییەکی وت و بە پێی فەیسبووکەکەی بێت، ناوبراو زمانی فەڕەنسیش دەزانێت.