ئەم خواردنانە سەرچاوەی ڤیتامینB6 ن


هەرڤیتامینێک گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی جەستە ڤیتامینB6 چەندین ڕۆڵی گرنگی هەیە لەجەستەدا لەوانەش ، یارمەتی درووستبوونی خڕۆکەی سوری خوێن دەدات، هەروەها تەندرووستی خانەکانی مێشک دەپارێزێت. کەمی لە لەشدا دەبێتە هۆی کەمخوێنی، بێتاقەتی، هەوکردن. بۆ ئەوەی ئەم ڤیتامینە لەشتدا کەمنەبێت ئەوا گرنگی بەخواردنی ئەم خۆراکانە بدە.

ـ گوڵەبەڕۆژە: گوڵەبەڕۆژە یەکێکە لەوخۆراکانەی کەڕێژەیەکی زۆ ڤیتامینB6 تێدایە هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E، B1 ئاسن، فلۆت.

ـ گوێز: ئەگەر هەست ئەکەیت ڤیتامینB6 لەلەشدا کەمە ئەوا گرنگی بەخواردنی گوێز بدە.

ـ ماسی توناو جۆرەکانی تری ماسی: خۆرادنە دەریاییەکان جگە لەوەی ڕێژەیەکی زۆر ماددەی خۆراکی باشی تێدایە بۆلەش هەروەها ڕێژەیەکی باشیش ڤیتامین B6 تێدایە.

ـ گۆشتی ئاژەڵ و مریشک: لەهەر ۱۰۰گرام گۆشتدا دەتوانێ لە٪٤۰ ڤیتامین B6 بەدەست بهێنیت.

ـ خواردنە ووشکراوەکان: خواردنە ووشکراوەکان سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامینA,B6، و ئاسن و پۆتاسێۆم، کالسێۆمن.

ـ مۆز: گومانی تێدا نیە کە مۆز سەرچاوەیەکی باشی ووزیە هەروەها لەهەر ۱۰۰گرام مۆزدا دەتوانی لە ٪۱۸ ڤیتامین B6 ڕۆژانە بەدەست بهێنیت.

وە: هە ف

سەرچاوە: Million health tips



PM:05:42:11/06/2018