دایکێک ئاگر لە جەستەی منداڵەکەی بەردەدات

دایکێک پاش خنلانی کچەکەی له‌ ناو بانیۆی گه‌رماوه‌كه‌دا هەڵدەستێت بە سوتاندنی منداڵەکەئ له‌ باخچەی ماڵەکەیاندا، به‌و هیوایه‌ی وشك بێته‌وه‌ و زیندو ببێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی لوبنان ٢٤، ژنێک لە گوندی تریاو پروندا لە باشووری ویلز،  دوای ئەوەی منداڵەکەی دەشوات لە بانیۆی گەرماوەکەیاندا و بۆ ماوەیەک جێی دەهێڵێت، دوای گەڕانەوەی دەبینێت کچەکەی گیانی لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵەکە، دایکەکە کە دەبینێت منداڵەکەی مردووە 
 تووشی شۆك دەبێتو  لە تاوا باری ده‌روونی تێك دەچێت و پێی وایە ئه‌گه‌ر ئاگری تێ به‌ردات، وشك ده‌بێته‌وه‌ و دووباره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ژیان.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕووم کە دایکەکە  كچه‌كه‌ی له‌ به‌تانییه‌ك دەپێچێت  و له‌ باخچەی ماڵەکەیان  دەست بە سوتانی دەکات، ئەم روداوەش لەلایەن برایەکییەوە دەبینرێت و پۆلیسی لێ ئاگادار دەکاتەوەو  دەستگیردەکرێت.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، کە پۆلیسه‌كان ئه‌و ژنه‌یان گرتووه‌ و چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاترن تا له‌ هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ تێبگه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێك له‌ نزیكترین هاوڕێكانی ئه‌و ژنه‌، به‌ پۆلیسه‌كانی گوتووه‌ كه‌ ئه‌و دایكه‌ چه‌ند كێشه‌یه‌كی ده‌روونی هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌و كاره‌ هه‌ستاوه‌ و وای هه‌ست كردووه‌ منداڵه‌كه‌ی پێ زیندوو ده‌كرێته‌وه‌.


PM:11:48:11/06/2018