کۆبونەوەکەی ئەمریکا و کۆریای باکور نرخی نەوتی بەرزکردەوە

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان رووی لە بەرزبونەوەکرد، ئەوەش بەهۆی لێدوانه‌ ئه‌رێنییه‌كانى تره‌مپ له‌باره‌ى دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆنى سه‌رۆكى كۆریای باکور.

ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویکردەوە،بەستایشكردنى تره‌مپ بۆ دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور، نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى دنیا به‌رز بووه‌وه‌، کاتێک وتی"پێشكه‌وتنێكى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌ چوو و دیداره‌كه‌ زۆر نه‌رێنى بوو".

بەپێی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نەوتی خاوى برنت نۆ سەنت بەرزبووەتەوەو نرخى هەربەرمیلێک بە 76 دۆلار و 55 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات خاوى تێكساس 14 سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه‌و، نرخی هەربەرمیڵیک بە 66 دۆلار 24 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌مە کۆبونەوەی هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکور له‌ سه‌نگاپووره‌ بەڕێوەچوو، دواى دیداره‌كه‌ش رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد بەمەبەستی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئه‌تۆمى له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ى كۆریا.


ئه‌م بابه‌ته ‌1208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:16:12/06/2018