وێنە.. لەبەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی نەشیاوی، داوای یاسایی لەسەر شاجوان تۆمار کرا

لەسەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی نەشیاوی داوای یاسایی لەسەر کچە مۆدێل و ئەکتەرە شۆخەکەی عێراق، شەمس تۆمارکرا.

لە پەڕەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات، شەمس ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە بە وتەی خۆی ئەو ڤیدیۆیەی بە هەڵە بڵاوکرۆدتەوە و دواتر دەیسڕێتەوە، بەڵام بەکارهێنەرانی توڕە کۆمەڵایەتییەکان توانیان ڤیدیۆیەکەی خەزن بکەن، دواتر بڵاویانکردەوە ڤیدیۆیەکەش چەند دیمەنێکی نەشیاوی تیادا بوو، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی کە ئەمڕۆ لە وڵاتی ئیمارات کە ئێستا ئەم مۆدێلە لێی نیشتەجێیە، سکاڵای لەسەر تۆماربکرێت.

لەپای ئەو داوا یاساییە پۆلیسی ئەو وڵاتە شەمس لەم رەفتارەی ئاگادارکراوەتەوە بە تاوانی "لادانی داب و نەریت و ئادابە رەوشتیەکانی ئیمارات".  

شەمس لە شاری دوبەی وڵاتی ئیمارات ژیان بەسەر دەبات و  بوەتە ڕوخساری ریکلامی چەندین مارکەی کەرستەی جوانکاری و لە  ئینیستاگرام هەزارەها هەواداری یە و ئەوەشی ئاشکراکردووە کە بەم نزیکانە بەشداری لە دراما کوەیتیەکاندا دەکات.



PM:02:47:12/06/2018