بەهۆی گەرماوە لەم شارە کرایە پشوو

بەهۆی گەرماو نزیکبوونەوەی جەژنەوە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو لە پارێزگای دیوانییە دەکرێتە پشووی فەرمی.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردۆتەوە، لە رۆژی ١٤ حوزەیرانەوە لەو پارێزگایە دەکرێتە پشوو لەسەرجەم دامەزراوەکانی حوکمەتدا.

ئەو بڕیارەی پارێزگاری دیوانیە فەرمانگا حکومیە خزمەتگوزاریەکان ناگرێتەوە.

لەچەند رۆژی رابردوودا پارێزگاکانی باشووری عێراق پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوەو گەیشتۆتە سەرو ٤٥ پلەوە.



PM:03:03:12/06/2018