نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لەداواکانی سەر هەڵبژاردن دەکات

نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق داوادەکات لێكۆڵینەوە لەهەموو ئەو سكاڵایانە بکرێت کە سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵا کراون.
 
لەراگەیەندراوێكدا یان كوبیش نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق ئاماژەی بەوەكردووە، "داوا لە دەستەكانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی عێراقی دەكەم كە بەزووترین كات لێكۆڵینەوە و دادبینی بۆ هەموو سكاڵاكانی سەبارەت بە ساختەكاری و توندوتیژییەكانی هەڵبژاردن ئەنجام بدەن".

كوبیش داوا لە لایەنە سیاسییەكان و لایەنگرانیان دەكات كە ئاشتی بپارێزن و بەردەوام پابەندی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی هەڵبژاردن بن بە پێی ڕێكارە یاساییەكان و بەپێی دەستوری عێراق.

 نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق داواش لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و هێزە ئەمنییەكان و دەستەكانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن دەكات هەموو هەنگاوێكی گونجاو بنێن بۆ پاراستنی كەلوپەلەكانی هەڵبژاردن، بنێن.



PM:04:23:12/06/2018