ئەکتەرە شۆخەکەی کورد وێنەیەکی لەگەڵ منداڵەکەی بڵاوکردەوە

هەژان هێرش، خانمە ئەکتەری دیاری کورد وێنەیەکی خۆی و منداڵەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.

لە هەژماری تایبەتی خۆی، هەژان وێنەیەکی لەگەڵ مناڵاکەی بڵاوکردەوەو لە ژێر وێنەکەدا پارچەیەک شعری شاعیری کۆچکردوی کورد شێرکۆبێکەسی نوسیوە کە دەڵێت،"کوڕم، کە ڕەشەبا ڕێی پێ گرتی ببە بە شاخ، کە شەماڵ هات بەپیرتەوە ببە بە باخ".

هەژان، خانمە ئەکتەر و میدیاکار دوو ساڵە لە میدیاکار و دەرهێنەر دەروون گێژەن جیابۆتەوە و خاوەنی منداڵێکن بە ناوی باران.

ئەو لە ئێستادا خوێندکاری ماستەرە لە بواری ڕاگەیەندندا و یەکێکە لە پێشکەشکار و ئەکتەرە بەناوبانگەکانی کورد.



PM:08:21:12/06/2018