سبەی لە سلێمانی بە بڕیاری یەکێتی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندان سازدەکەن

بڕیارە سبەی چوار شەممە ١٣ ی حوزەیران بەبڕیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی و ئاسایش و پۆلیس خۆپیشاندانێک دژی بڕیاری هەڵوەشانەوەی دەنگدانی تایبەت کە لەلایەن پەرلەمانی عێڕاقەوە دەرچوو، سازبکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە رێگای هێزی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی ترەوە خۆپیشاندانێک دەژی هەڵوەشانەوەی دەنگدانی تایبەت ساز دەکات.

تا ئێستا نەزانراوە خۆپیشاندانەکە بەرە کوێ ئاراستە دەکرێت.

هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق لە رێگای دەرکردنی یاسایەکەوە دەنگدانی تایبەتی هەرێـمی کوردستان و دەنگدانی دەرەوەی ولآت و ئاوارەکانی هەڵوەشاندەوە، ئەمەش بووە مایەی ناڕەزایی هەردوو حیزبی دەسەلآتداری پارتی و یەکێتی.


  

PM:10:13:12/06/2018